دەرەوە کش و ماتە
سەرماوسۆڵە بازاڕی چۆڵ کردووە
964+
ئاکام غەفور- خەلیفان
سەرماوسۆڵە و بەستەڵەک جگە لەوەی قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانى داخست و کردیە پشوو، بازاڕیشی چۆڵ کردووە و بەشێکی زۆری دوکانەکان نەکراونەتەوە و جوڵەى بازاڕى بە تەواوى کەم کردووە.
فەقێ ئەحمەد، دانیشتوێکی خەلیفانە، بۆ 964 وتی،”دوێنێ شەو ئەوەی ئاگری هەبوبێت باش بووە، ئەوەی تر بێ سحەت بوو، چونکە سەرمایەکی زۆر بوو”.
مام حوسێن گولەکەیی، نەوت فرۆشە لە خەلیفان، وەک دەڵێن، بازاڕ بازاڕى نەوتفرۆشانە، بەڵام وەک ئەوەى بە 964ـى وت،”بەهۆى سەرماوە کەس نایەتە دەرەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح