گرافیک؛ 964+
9 تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه به‌ڵام بۆ ساوار نابێت
له‌دواى (هه‌ولێر 14) ته‌رزێكی ديكه‌ى نوێى گه‌نم له هه‌ولێر تۆماركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر جۆرێكی دیكه‌ى گه‌نمى تۆماركراوى راگه‌یاند به‌ناوى هه‌ولێر 10، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره‌یان بۆ نان باشه به‌ڵام ساوارى لێنایه‌ت.
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌مان بهرٍێوهبهرایهتى، ته‌رزه گه‌نمێكى نوێى به‌ناوى هه‌ولێر 14 به تۆماركراوى راگه‌یاند و وتیشی تایبه‌تمه‌نده بۆ دروستكردنى نان.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، دواى هه‌وڵ و ماندووبونى چه‌ند ساڵه تواندراوه ئه‌م جۆره نوێیانه‌ى گه‌نم وه‌كو ته‌رزى نوێی خۆماڵى تۆمار بكه‌ن.
وتیشی “هه‌ولێر 10 جۆرێكی تایبه‌ته كه بۆ دروستكردنى نان زورباشه به‌ڵام وه‌كو دروستكردنى ساوار سوودى لێوه‌رناگیرێت”.
تەرزه نوێیه‌كه‌ى گەنمی هه‌ولێر لەلایەن لیژنەی باڵای تۆمارکردن و پەسەندکردنی بنەتۆو لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ تۆمارکراوه.
به‌پێی تایبەتمەندییەکانی ئەم تەرزە نوێیه، به‌رگه‌ى ژهنگههڵگرتن ده‌گرێت و هه‌ر یه‌ك كیلۆ و 250 گرامى ده‌تواندرێت له‌سه‌ر رووبه‌رى یه‌ك دۆنم زه‌وى بچێندرێت، لهرووكارى ده‌ره‌وه‌ى گوڵێکی درێژ‌و راست و رێکی هەیە و له‌هه‌موو جۆره‌كانى دیكه‌ى گه‌نم زووتر پێده‌گات، شێوەی دەنکهكانی هێلکەیی و رەنگی سپیە.
توێژنه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هەولێر ده‌ڵێت، ژماره‌ى ته‌رزه نوێیه‌كانى گه‌نم كه تۆمار كرابن گه‌یشتووه‌ته هه‌شت دانه و دوو ته‌رزى جۆشیان به‌ناوه‌كانى قه‌ڵاى یه‌ك و دوو تۆمار كردووه.