باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغدا
پێشتر بانگهێشت كراوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی هاتنی شەیبانی روونكردنەوە دەدات
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونکردنەوەیەكی سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ بەغدا بڵاوكردەوە و دەڵێن، پێشتر بانگهێشتنامەی پێشكەش كراوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە 22.2.2025 بڵاویكردەوە، بە ئاماژەدان بەو هەواڵ و بابەتانەی لە میدیاكانەوە بڵاودەبنەوە، وەزارەتی دەرەوە دەیەوێت ئەمانەی خوارەوە ڕوون بکاتەوە:
“وەزیری دەرەوەی سوریا ئەسعەد شەیبانی، پێشتر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن پێشكەش كرابوو، وەزیری دەرەوەی سوریا خواستی خۆی دەربڕی بۆ قبوڵکردنی ئەو بانگهێشتە، کە لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیە”.
هەروەها هاتووە، دوای تەواوکردنی هەماهەنگی پێویست لە نێوان هەردوولا، وادەی سەردانەکە دیاریی دەکرێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات.
هەندێك لایەن لە ناو عێراق كاردانەوەیان بەرامبەر سەردانی شەیبانی بۆ عێراق هەبووە و دەڵێن نابێت رێگەبدرێت وەزیری دەرەوەی سوریا پێبنێتە خاكی عێراقەوە، چونكە پێشتر لەناو بەرەی نوسڕە و دەستەی تەحریری شام بووە، كە دوو رێكخراوی چەكداریی “تیرۆریستی” بوون.