وامزانی رادیۆ بوو!!

کەلتوری سڕینەوە..هەرکەس بکەوتایە بەر ئەم شاڵاوە وێرانیان دەکرد

ژووری هەواڵ

ساڵانێکە لە ئەمریکا دیاردەیەک سەریهەڵداوە پێی دەڵێن ”کەلتوری سڕینەوە” کەسانێکی زۆر بە یەکجاری لەسەر سۆشیال میدیا پەلاماری کەسایەتییەکی دیار دەدەن و پەراوێزی دەخەن.

سەرەتای ئەم پرۆسەیە لەسەر دەستی رەشپێستەکان دەستی پێکرد، هەر ئەوەندەی کەسێکیان بە دڵ نەبوایە لەسەر تویتەر پەلاماریان دەدا و دەیانوت ”تۆ سڕایتەوە”.

ئەم شێوازە دیموکرات و کۆمارییەکان بەکاریان دەهێنا، بەڵام دیموکراتەکان سەرمەشق بوون لە کولتوری سڕینەوە.

دەنگدەران هانایان بۆ ترەمپ برد کۆتایی بە شاڵای کەلتوری سڕینەوە بهێنێت، ئەویش زۆر لێزانانە سوودی لێبینی و بووە یەکێک لە کەرەستەکانی بردنەوەی هەڵبژاردن.

هانا سەعید شرۆڤەکارێکی کوردە و لە ئەمریکا دەژی، خۆی لە نزیکەوە ئاگای لە بارودۆخی سیاسی و میدیای ئەو وڵاتە هەیە، بە دوو بەش زۆر بە وردی دیاردەی ”کەلتوری سڕینەوە” بۆ وەرگرانی 964 شی دەکاتەوە.

ئەمە ڤیدیۆی یەکەمیانە و هەر دوای ئەمە ڤیدیۆی دووەمیش بڵاو دەبێتەوە، پێشنیارتان بۆ دەکەین تەماشای بکەن.