هەواڵەکان؛

سەرەى بەنزین گەیشتە خورماتوو و دۆستەکانى کوردیش کشانەوە

ژووری هەواڵ

لەژێر فشارى خۆپیشاندانەکەى شەوى رابردووى پردێ، ئەمڕۆ لیژنە لێکۆڵینەوەکەى عەلى زەیدى گەیشتە کەرکوک و دواى زیاتر لە دوو سەعات کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى شارەکە و کەسوکارى دوو شەهیدەکەى پردێ، دواتر رێبوار تەها و فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوک هاتنە دەرەوە و وتیان ئەوەى کراوە هەڵەیەکى ئاشکرا و روون بووە.

******

ئەمڕۆ، بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان رۆژێکى جیاوازە، هێزەکانى هاوپەیمانان واتا ئەو دۆستانەى لە رۆژى تەنگانە و رووبەڕووبوونەوەى داعش، دەستى عێراق و هەرێمى کوردستانیان گرد، دواى 12 ساڵ مانەوە، ماڵئاواییان کرد و کۆتاییان بە ئەرکەکەیان هێنا.

******

شۆفێرانى خورماتوو بەوە رانەهاتوون بۆ وەرگرتنى بەنزین لە سەرەدا بووەستن، بەڵام ماوەیەکە بە درێژاى سێ چوار کیلۆمەتر لە نۆرەدان تا بەنزین وەردەگرن، هۆکارەکەشى ئەو شۆفێرانەیە کە لە کەلار و کفرى و چەمچەماڵەوە، بۆ وەرگرتنى بەنزین دەچنە ئەوێ.

******

کۆتایى مانگى نۆ و سەرەتاى مانگى 10 لە هەورامان ، وەرزی تەکاندنی گوێزە، ئەو کاتەی باخەوانەکان دوای ساڵێک لە چاوەڕوانی و خزمەتکردنى باخەکانیان، قۆڵ لێ هەڵدەماڵن بۆ رنینەوەی رەنجەکەیان.