جەزای ساز باسی مام جەلال دەکات

“سەرکردەیەک خەمی هونەرمەندانی لەکۆڵ نابوو و هاوکاری لای ئەو رێزڵێنان بوو”

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان باسی وریایی و یادەوەرییەکانی لەگەڵ مام جەلال دەکات و دەڵێت، سەرکردەیەک بوو خەمی هونەرمەندانی لەکۆڵ نابوو و هاوکاری لای ئەو رێزڵێنان بوو.

ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق تێپەڕدەبێت کە بە پیاوى کردنەوەى گرێ کوێرەکان ناسرابوو، هونەرەمەندان و هاوڵاتیان چوونەتە سەر گۆڕەکەی و دوعا و نزای خێری بۆ دەکەن.

جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان لەسەر گۆڕی مام جەلال قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لەسەردەمی قات و قڕی و ئەو کاتەی خەڵک نان نەبوو بیخوا، مام جەلال لە بودجەی تایبەتی خۆی هەموو مانگێک بڕەپارەیەکی وەک هاوکاری بۆ هونەرمەندان دانابوو، لە ئەو پێی خۆش نەبوو لای ئەو بڵێی هاوکاری و لەسەر لیستەکە نووسرابوو، رێزلێنانی مام جەلال بۆ هونەرمەندان”.

جەزای ساز باسی وریایی و ئاگایی مام جەلال لە سات بەساتی دۆخی هونەرمەندان دەکات و دەڵێت، “مام جەلال خاوەنی دروشمی نان و ئازادی بوو بۆ هونەرمەندان، بەکردار لە خەمی نانی هونەرمەندان دابوو، ئینجا ئازادی”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری