"گەنجانی سنورەکە بخەنە شوێنی بیانییەکان"

قایمقامی چەمچەماڵ داوای رەخساندنی هەلی کار لە کۆمپانیا و کارگەکان دەکات

شۆڕش قادری

قایمقامی چەمچەماڵ داوای رەخساندنی هەلی کار لە کۆمپانیا و کارگەکانی سنورەکە بۆ گەنجان دەکات.

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا و کارگەکانی سنورەکە دانیشت و  لە دانیشتنەکەدا ژمارەیەک رێنمایی پێدان بۆ چۆنێتی کارکردن و وەرگرتنی کارمەند و کرێکار و هاوکارییەکانیان بە دامودەزگاکانی سنورەکە و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، رەمەک رەمەزان پێی وتوون، هەر پسپۆری و دەستێکی کار کە پێویستیان بێت، دەبێت خەڵکی سنورەکەبێت، بۆ شارەزاییە دەگمەنەکانیش تا بتوانرێت کارمەندی سنورەکە، رابهێنرێت لە شوێنی بیانیەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئاسایش و دەستەی وەرزش ئامادە بوون و قایمقام داوای لێکردوون، هاوکاری کەرتی وەرزش و خزمەتکردن بە گەنجان بن لە رێی دەستەی باڵای وەرزش و بە چاودێری قایمقامیەتی چەمچەماڵ.