دیمه‌نى كاتى چاندنى داره‌كان... وێنه: شاره‌وانى مه‌خمور.
سه‌یوان و زه‌یتون و تووشیان لێ چاندووه
مه‌خمور شۆسته‌ى شه‌قامى سه‌یرانگه تاقانه‌كه‌ى پڕ دارى كالیپتۆس كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى مه‌خمور ده‌ستی به رازاندنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌قامه كردووه كه هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێته سه‌یرانگه‌ى كانى بن به‌رد و چه‌ندین جۆر دارى لێچاندووه، به‌ڵام زۆرترینیان دراى كالیپتۆسه.
سه‌یرانگه‌كه تاكه سه‌یرانگه‌ى قه‌زاى مه‌خموره و ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه دروستكراوه، جگه له سه‌ردانى هاوڵاتیان بۆنه و ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی تایبه‌تیشى لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتیان سه‌ردانى ئه‌م سه‌یرانگایه ده‌كه‌ن كه رووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى 300 دۆنمه و ئه‌وانیش به‌پێویستیان زانیوه رێگاكه بۆ هاوڵاتیان زیاتر بڕازێننه‌وه.
وتیشی “داره‌كان له جۆرى سه‌یوان، زه‌یتوون و توومان چاندووه به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆرى دارى كالیپتۆسمان له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه چاندووه چونكه باشتر له‌و شوێنه گه‌شه ده‌كات”.
كۆى ئه‌و دارانه‌ى تاوه‌كو ئێستا چاندوویانه 130 دار بووه به‌ڵام پلانیان وایه له‌و ماره‌یه زیاتر بچێنن.