سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی بۆ 964:
دادگای فیدراڵی دانی ناوە بە هەژماری من و بانکەکانی بە تەوتین هەژمار دەکرێت
964+
توانا نەقی
دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ بڕیارێکی دیکەی لەبارەی تەوتینی موچەوە دەرکرد و دانی نا بەو بانکانەی کە لە هەژماری مندان و لەلایەن بانکی ناوەندیەوە تۆمارکراون بەوەش ناڕاستەوخۆ دانی ناوە بە هەژماری مندا.
لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا ئەوە هاتووە، تەوتین دەبێت بەرەزامەندی و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت و لەو بانكانە بێت كە رێگە پێدراون لە بانكی ناوەندی بۆیە هەموو بانکەکانی ناو هەژماری من رێگەپێدراوی بانکی ناوەندین.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بەم بڕیارەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی 100% داننراوە بە پرۆسەی هەژماری مندا و کۆتایی بەو گفتوگۆیە هێنراوە لەبارەی تەوتین و هەژماری منەوە دەکرێت.
وتیشی، ئێستا لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ناوی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم هێنراوە ئەمە خۆی دەرخەری ئەوەیە کە هەردوولا بە رێکەوتن گەیشتوون بەوەی کە ئەو کێشەیە نەمێنێت و پێشتریش هەماهەنگییان کردووە.
ئێستا لەبەر ئەوەی بانکەکانی هەژماری من رێگە پێدراوی بانکی ناوەندین بۆیە وەک خۆیان دەمێننەوە و فەرمانبەری هەرێم دەتوانێت لە رێگەیانەوە موچە وەربگرن، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وای وت.
دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەی ئاماژەی بەوەکردوو، لە هەموو بانكەكان تەوتین دەكرێت حکومی و ناحکومی تەنیا رێگە پێدراوی بانكی ناوەندی هەبێت.