ئامادەکاری دەکرێت بۆ وەرزی بەهار

زیاتر لە 100 پارک و باخچەی هەولێر رێکدەخرێنەوە

964+

ژێوار خدر

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، ئامادەکاری بۆ وەرزى بەهار دەکات و پلانی رێکخستنەوەی زیاتر لە 100 شوێن و باخچەی هەیە.

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، هەڵمەتێکی گشتی لەلایەن تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە رێکخراوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ وەرزی بەهار و دار و گوڵ چاندن بکەن.

وتیشی، لە هەڵمەتەکەدا، زیاتر لە 100  شوێنی جیاواز کاری تێدا دەکرێت، کە بریتییە لە رشاندنی دەرمانی قەتڵ و عام و لەناو بردنی گژوگیا و خاوێن کردنەوەی غابەتەکان بە شوفەر و فڕێدانی پاشماوەکان.

ئەو شوێنانەی کە کاریان تێدا دەکرێت، پێکهاتوون لە؛ دوورگەی ناوەندی هەولێر – موسڵ، دوورگەی ناوەندی هەولێر – کەسنەزان، هەولێر – پیرمام، هەولێر ـ کەرکووک، شەقامی 30، 40، 60، 100، 120 مەتری، شەقامی مەحکەمە، نورسو، برایەتی، درێم سیتی، وەزیران و گوڵان، هەروەها غاباتەکان و دوورگە ناوەندیەکانی گەڕەکەکانی هەولێری نوێ، رۆشەنبیری، فەرمانبەران، هەڤاڵان، نەورۆز و تەنیشت گردی کلک مشک و چەندین گەڕەک و پارک و شوێنی دیکە.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار ...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار دارەکەیان چاند