دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵیان رێککەوتووە

دوو کۆمپانیای هەرێمی کوردستان تۆنێک گەنم بە 400 هەزار لە جوتیاران وەردەگرن

فەرهاد حەسەن

بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆک ناو دوو کۆمپانیای ئاشکرا کرد کە گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکڕنەوە و دەڵێت دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیاکان رێککەوتنی کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی کشتوکاڵی دهۆک، دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان دەستەی وەبەرهێنان و هەردوو کۆمپانیای (قەیوان و خۆشناو) رێککەوتن کراوە کە هەر تۆنێک گەنم بە بڕی 400 هەزار دینار لە جوتیاران وەربگرن.

داوا لە جوتیاران دەکات هەر یەکێک بخوازێت گەنمەکەی بداتە ئەم کۆمانیایانە دەتوانێت لە سنوورەکەی خۆی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ بکەن بۆ وەرگرتنی پسووڵە بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی بەو دوو کۆمپانیایە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بکەن.