لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سودانی - وێنە: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
"دەبێت تەوتینی موچە لەو بانکانە بێت کە مۆڵەتیان پێدراوە"
دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرکۆک کۆماری رەتکردەوە
964+
توانا نەقی
دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆک کۆماری عێراقی لە دژی سودانی رەتکردەوە و بڕیاریدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێمیش ناچار بکات رێوشوێنەکانی خۆماڵکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەو بانکانەی کە مۆڵەتیان پێدراوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی وەلامی سکاڵاکەی لەتەیف رەشیدی سەرۆک کۆماری عێراقی دایەوە کە لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردبو سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
دادگای فیدراڵی دەڵێت، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکەکانی مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەپێی ئەو رێوشوێنانەی لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵدا پەیڕە و دەکرێن و تەوتین دەکرێت.
سەرۆکایەتی کۆمار لە سکاڵاکەیدا، داوای کردبوو بابەتە هونەرییەكانی وەك میزانی موراجەعە، وردەكاری و چاودێری كە ئەمانە رێكاری كارگێڕی و هونەرین، نەبنە هۆكارێك بۆ دواخستنی موچە، لەهەمان كاتدا داواكراوە لەلایەن دادگاوە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بكرێت بە هەمواركردنی (مادەی 12/بڕگەی ج) لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی كە تایبەتە، بە تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت بۆ هەرێمی كوردستان.