یەکەمین چاپخانە و یەکەمین چاپکردن
ئەمڕۆ لە رواندز دیداری (حوسێن حوزنی موکریانی) بەڕێوەدەچێت
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ لە رواندز دیداری حوسێن حوزنی موکریانی، مێژوونووس نووسەری ناوداری کورد، بە دروشمی “حوزنی، پێشەنگی گوتاری نیشتمانسازیی کوردی” بەڕێوەدەچێت.
پێش 100 ساڵ، حوزنی موکریانی بە یەکەمین چاپخانەی کوردی، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری زاری کرمانجی لە رواندز چاپ و بڵاوکردەوە، دیدارەکەی ئەدەبییە و چەندین پانێڵی جیاواز لەلایەن کەسانی تایبەتمەند لەسەر بابەتە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.
قایمقامییەتی رواندز بلاویکردەوە، شوێن بەڕێوەچوونی دیدارەکە لە هەوارگەی پانکی گەشتیاری (شنگلبانە) هۆڵی حوسێن حوزنی موکریانی، لە کاتژمێر 3:00 دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات.