دەستڕەنگینى خوێندکارێکى زانکۆ

شیرینى بە تام و شێوەی گوڵت خواردووە؟

964+

ئاکام غەفور- سۆران

خوێندکارێکى  دەستڕەنگینى زانکۆ سۆران، بە شێوازێکى جیاواز و جوان کێک و شیرینى دروست دەکات و لە شێوەى گوڵ دەیڕازێنێتەوە.

لە دووەمین کۆڕبەندى پەرەپێدانى هێزى کار لە کوردستان کە ئەمڕۆ لە زانکۆى سۆران بەڕێوەدەچێت، خوێندکاران بە داهێنان و دەستڕەنگینییەکانیان بەشداریان کرد و کارەکانى خۆیان نمایش کرد.

دلڤین فەخری، یەکێک لە خوێندکارەکانى زانکۆى سۆرانە بە دەستڕەنگینییەکەى سەرنجى بەشداربووانى راکێشاوە.

ئەو لە شێوەى چەپکە گوڵ شیرینى و کێک دەڕازێنێتەوە، تایبەتمەندییەکەى ئەوەیە هەم وەک گوڵ نمایش دەکرێت و وەک شیرینى و کێکیش دەخورێت.

دلڤین کە ساڵێک و شەش مانگە دەستى داوەتە ئەو کارە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى، “زیاتر بۆ رۆژى ئاهەنگى لەدایکبوون و هاوسەرگیرى ئەو جۆرە گوڵ و شیرینییانە دروست دەکەم، چونکە هەم گوڵە و هەم شیرینى”.

وەک باسى دەکات، خواستێکى زۆرى لەسەرە و ئازیزان بۆ بۆنە و یادەکان داواى دەکەن تا بۆیان دروست بکرێت و پێشکەشى یەکترى بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵى سەرا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵى سەرا بەڕێوەدەچێت