لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردە
بەشێک لە مامۆستایانى ئیدارەى راپەڕین گردبوونەوە
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
دژى دواکەوتنى موچەى مانگى 12 و جێبەجێنەکردنى تەوتین، بەشێک لە مامۆستایانی میلاک لە بەردەم بیناى پەروەردەی راپەڕین گرد بوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
یاسین عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە 964تى وت،”بایکۆت و گردبوونەوەکەمان دژی پێنەدانی موچە و پلەبەرزنەکردنەوە و پێدانی موچەی پاشەکەوتکراوەکانمان و جێبەجێنەکردنی تەوتینە”.
وەک باسى دەکات، دەوامکردنى زۆرەملێ قبوڵ ناکەن و هەفتەى داهاتوو کار و چالاکییەکانیان فراوانتر دەکەن.
جەختیش دەکاتەوە، تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبن لە بایکۆت و گردبوونەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح