دیمه‌نێكی پێش ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه... گرافیك: 964+
تابلۆى هۆشیاری ژینگه‌ییش هه‌ڵده‌واسن
شەقڵاوە فراونترین هەڵمەتی پاککردنەوەی سروشت و ژینگەی ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شه‌قڵاوه فراونترین هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى سروشت و ژینگه ده‌ستپێكردووه، بڕیاره هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت و ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان به‌شدارن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بە دروشمى “گیانێكین له هه‌زار جه‌سته‌دا” به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌نیا بۆ سنوورى شاره‌وانى شه‌قڵاوه‌یه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ناگرێته‌وه.
رێكان حوسێن، سه‌رۆكى شاره‌وانیى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
وتیشی “به‌هۆى هاتنى گه‌شتیاری زۆر و به‌رده‌وام، هه‌میشه شاره‌كه‌مان پێویستى به پاككردنه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان به پێویست و گرنگ زانى”.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه جگه له ته‌واوى فه‌رمانگه حكومییه‌كان، ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابی و خوێندكارانى ناوه‌نده‌كانى خوێندنيش له سه‌نته‌رى قه‌زاكه به‌شدارن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ساڵانى رابردوو هه‌ڵمه‌تى فراوان كراوه، به‌ڵام هیچیان وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ گه‌وره و فراوان نییه و ده‌شڵێت “به‌شدارى ئه‌م خه‌ڵكه زۆره بۆ ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كى كردارى رابێن له‌سه‌ر پاكڕاگرتنى ژینگه”.
چالاكییه‌كانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جۆراوجۆرن، له داهاتوودا تیمه جیاوازه‌كانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌چنه فه‌رمانگه حكومییه‌كان و تابلۆى هۆشیاری ژینگه‌یی هه‌ڵده‌واسن.