داریشیان زەخیرە کردووە

سەرمای گوندەکانی پێنجوێن پێنج بەرمیل نەوت بەشی ناکات

+964

کامیار کەمال – پێنجوێن

نزیکە لەوە چلەی زستان تەواو ببێت، هەرچەندە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەفر کەمتر باریوە بەڵام ساردووسەرما هەر زەفەری بە گوندنشینانی سنووری پێنجوێن بردووە.

رەحمان مەحمود، ریشسپی گوندی هەنگەژاڵ بە 964ـی وت، بەهۆی دۆخی داراییەوە تەنها یەک بەرمیل نەوتی وەرگرتووە لەمساڵدا و جێگرەوەی ئەوەش بۆ خۆ گەرمکردنەوە و ماڵ گەرمکردنەوە دارە و ئەویش تێچووی هەیە.

“ئەگەر پێنج بەرمیل نەوتیشمان بەنێ ئەبێت بە بێوەژن پۆشی بەکاریبهێنین واتا منداڵ بەخێوکردن دەبێت چاویان لەسەربێت” رەحمان مەحمود وای وت.

وتیشی، بەفر و بارانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردووە و کەمتر بووە، بەڵام هەر پێوستیان بە نەوت هەیە بۆ ئەوەی سەرمای زستان بەڕێ بکەن.

پێنجوێن ناوچەیەکی شاخاوی سنوورییە، ساڵانە سەرمایەکی توند و بەهێز رووی تێدەکات و هاوڵاتیان پێویستیان بە نەوتێکی زۆر هەیە.

ئەمساڵ سێ جار نەوت دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتیان پێنجوێندا بەڵام دووەم جار خەڵکێکی کەم وەری گرت و هەر زووش دابەشکردنی راوەستا، چونکە بە وتەی هاوڵاتیان نرخەکەی بەرز بوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی