بۆ راپۆرتی خەرجی و داهات

تیمێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە هەرێمی کوردستانن

964+

ژووری هەواڵ

تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، لە هەولێرن و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن.

ئامانجی تیمەکە، ئامادەکردنی راپۆرتێکە لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، وەزیرى دارایی و ئابوورییش دەڵێت، زۆربەی کێشەکانی بەردەم موچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.2.2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی و ئابووری پێشوازی لە تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەیی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپاتکردووەتەوە.

بە گوێرەى راگەیەندراوەکە، تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی ئاماژەیان بەوەکردووە بەهۆی پشتیوانی وەزیری داراییەوە، تێبینییەکانی تیمەکان لەسەر راپۆرتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

هاوکات وەزیری دارایی لە میانی پێشوازیکردن لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو رێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم موچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بوون، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی پڕۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابین بکات.

چاودێری دارایی عێراق: وردبینی لە لیستی موچەی هەرێم کۆت...

چاودێری دارایی عێراق: وردبینی لە لیستی موچەی هەرێم کۆتاییهاتووە