سۆراغی 964 بخوێننەوە

برنجەکەی شارەزوور ناخورێ و خەڵک بۆ ئالیکی ئاژەڵ بردوویانە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک لە هاوڵاتی و دانیشتووانی قەزای شارەزوور نیگەرانی خۆیان، لە کوالێتی برنجی ئەم مانگە کە لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە پێیان دراوە دەردەبڕن.

پێیان وایە، شیاوی خواردن نیە و بەهیچ شێوەییەک تەندرووست نییە، ئەمەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆاین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.2.2025، میران ئەسعەد، کە هاوڵاتییەکی شارەزوورە بۆ 964 ئەوەی وت، ئەم مانگە  لەبریکارەکانی خۆراک برنجمان وەرگرتووە، لە ماڵەوە لێمان ناوە و برنجەکە بۆنێکی ناخۆشی هەیە و بۆ ئەوەناشێت بیخۆین و بەکاری بێنین، جگە لە ماڵی ئێمە سۆراغم کردووە دراوسێکانیشمان هەمان کێشەیان هەیە.

لە چەند شوێنکی دیکە و لە گەڕەکەکانی شارەزوور 964 سۆراغی برنجە دابەشکراوەکەی کرد، دەرکەوت زۆرێک لە ماڵەکان برنجەکە بۆ خواردن بەکارناهێنن و لەوە دەترسن، ببێت بەهۆی  بڵاوبوەنەوەی نەخۆشی.

دانا عومەر، یەکێکە لە بریکارەکانی خۆراک لە شارەزوور ئەو بە 964ی وت، ئەو برنجەی بۆمان هاتووە ئۆرۆگواییە، کوالێتی زۆر زۆر خراپە و بۆنێکی زۆر پیسی هەیە، برنجەکە ساغه و لەت نەبووە، بەڵام زەرد بووە و وا دەردەکەوێ، پێشتر تەڕبووبێت، یاخود ماوەتەوە پیسای ئاژەی تێکەڵبووبێت.

ئەو بریکارەی خۆراک وتی، ئەم بەشەخۆراکە هی مانگی 10ی 2024، برنج، شەکر، نیسک، دۆشاو، لەتکە و رۆن هاتوون، بەڵام رێژەی %75ی هاوڵاتیان ئامادەنین برنجەکە وەربگرن و ئەوانەشی وەریان گرتوە، ناڕازین لە دەستی  و بۆ خواردنی خۆیان بەکاری ناهێنن، دەیبەن و دەیکەن بە ئالیک بۆ ئاژەڵەکانیان.

زەویی شارەوانیی شارەزوور سیاج کراوە بۆ بەخێوکردنی ئاژ...

زەویی شارەوانیی شارەزوور سیاج کراوە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر

لە شارەزوور پێنج تۆمەتبارى شوێنەوار دەستگیرکران

لە شارەزوور پێنج تۆمەتبارى شوێنەوار دەستگیرکران