وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەڵێت

پەلەی خۆراک کڕین مەکەن بۆ رەمەزان سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت 

964+

توانا نەقی

لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتی خۆراک دابەش دەکات و چاودێری کردنی نرخ و بازاڕیش وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمازان دەست پێدەکات.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، وەجبەی نوێی سەبەتەی خۆراکی لە 20ـی شوبات دابەش دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ مانگی رەمەزان، هەروەها رێوشوێن دەگرنە بەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و چاودێریکردنی بازاڕ.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، سەبەتەی خۆراک رۆڵی گەورەی هەبووە لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە، بە دابینکردنی کەرەستەی سەرەتایی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو.

دەشڵێت، جگە لە رێوشوێنەکان بۆ جێگیری نرخ لە بازاڕدا کردنەوەی هایپەرمارکێتەکانێش رۆڵی بەرچاویان بووە لە دابەزاندنی نرخ و داشکانی 20%ـی کاڵاو شمەکەکان بۆ ئەو خێزانانەی تۆمارن لە چاودێری کۆمەڵایەتی.

وەزارەتەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات پەلە نەکەن لە کڕینی کەلوپەلی خۆراک پێش جەژنی رەمەزان، لەبەر ئەوەی هایپەرمارکێتەکان بە درێژایی رۆژ سەرجەم کەلوپەلی خۆراک بە نرخێکی پاڵپشتیکراو دابین دەکەن، هەروەها حەوت مادە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە سەبەتەی خۆراک دەیانگرێتەوە و 11 مادە بەسەر خێزانەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیدا.

لە چەمچەماڵ سەبەتەی خۆراک بەسەر 165 خێزان دابەش کرا

لە چەمچەماڵ سەبەتەی خۆراک بەسەر 165 خێزان دابەش کرا