"لاپەڕەیەکی گرنگ و قۆناغێکی نوێیە"

نێچیرڤان بارزانی: پێشکەوتنی باش لە رێککەوتنی ئەمنی بەدی دەکرێت

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵی، گەشتوون بە “لاپەڕەیەکی گرنگ و قۆناغی نوێ” لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران، باسی لەوەشکردووە، رێوشوێنە ئەمنییەکان و چاودێریی سنوورەکان پتەوتر کراون بۆ رێگریکردن لە هەر چالاکییەک کە بتوانێت کاریگەری لەسەر سەقامگیری سنوورەکانی نێوان هەردوولا هەبێت.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی ئیسنای ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و بەدواداچوونی ئەو رێککەوتنانەی لە سەردانەکانی نێوان لایەنەکان و پرسی رێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق قسەی کردووە.

لەو چاوپێکەوتنەدا، ئەوەی ئاشکراکردووە، ئۆرگان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق و ئێران چاودێری و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانە دەکەن لە کەرتە جیاجیاکاندا، لەوانە هاوکاری ئابووری، ئەمنی، و رۆشنبیری کراون، لەبارەی بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران کە ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە، ئەو باسی لەوەکرووە، لەسەدا 60ی ئەو ئاڵوگۆڕە لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت و ئەوان دەیانەوێت ئەو بڕە زیاد بکەن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قسەکانیدا وتوویەتی، “پێویستە هەردوولا بیر لە چارەسەرەکان بکەنەوە بۆ خێراکردن و ئاسانکاری گومرگی و جموجۆڵی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکان”. نێچیرڤان بارزانی، ئەوەشی وتووە، “پێشکەوتنی باش لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراقدا بەدی دەکرێت، وە رێگە نادرێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ئێران بکرێت”.

لە پاریسەوە بۆ هەولێر؛ ماکرۆن تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بار...

لە پاریسەوە بۆ هەولێر؛ ماکرۆن تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کرد

لە کەشێکی سارد نێچیرڤان بارزانی گەشتە کۆنفڕانسی ئاسای...

لە کەشێکی سارد نێچیرڤان بارزانی گەشتە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن