وێنەی پەروین بوڵدان و سیری سورەیا و عەبدوڵا ئۆجەلان. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئایا سه‌ردانى قه‌ندیل ده‌كه‌ن؟
شانده‌كه‌ی ئیمڕالی گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شانده‌كه‌ى ئیمڕالى له توركیاوه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و خواستى سه‌ردانه‌كه‌شیان گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و بانگه‌وازه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
به‌پێی هه‌واڵێكى میدیاكانى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان، شاندەكه ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
شاندی ئیمڕاڵی، لە ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی په‌روین بوڵدان و سه‌رى سوره‌یا ئۆندور پێکهاتووە.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یان كۆۆبوونه‌وه‌ى جیاجیا ئه‌نجام بده‌ن له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و سه‌ردانی سلێمانیش ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه تا ئێستا دووجار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكى زیدانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان له زیندانه‌كه‌ی خۆی له دورگه‌ی ئیمڕالی كۆبۆته‌وه.
تا ئێستا نازانرێت “شاندی ئیمڕاڵی” له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی “پارتی كرێكارانی كوردستان” له چیای قه‌ندیل كۆده‌بنه‌وه یان نا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی موراد قه‌ره‌یلان هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی له شاره‌كانی توركیا راگه‌یاند، كه به پێشه‌كی بانگه‌وازه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بۆ دانانی چه‌كه‌كانی ئۆجه‌لان داده‌نرا.