45 ساڵە یاریگاى نەبینیوە

ماهیر حەسەن هاندەرى نەورۆزە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بۆ هاندانى یانەى نەورۆز، هونەرمەندان لە یاریگا ئامادەن و ماهیر حەسەن دەڵێت،”45 ساڵە یاریگام نەبینیوە و هاندەرى نەورۆزم”.

لە یارییەکانى هەفتەى 20ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق، ئەمڕۆ لە یاریگاى خۆى لە شارى سلێمانى، یانەى نەورۆز میوانداى یانەى زەوراى کردووە.

لە ناوەڕاستى گێمەکاندا، پەیامنێرى 964 چووە لاى ماهیرى حەسەنى هونەرمەند و لێى پرسى نەورۆز دەیباتەوە؟، ماهیر حەسەن لە وڵامدا وتى،”بە 10 یاریزانیشەوە نەورۆز دەبێت بیباتەوە”.

باسى لەوەش کرد، 45 ساڵە یەکەمجارە دەچێتە ناو یاریگا بۆ هاندانى یانەکەى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دواین هۆشدارى بە هاندەرانى نەورۆز دەدرێت

دواین هۆشدارى بە هاندەرانى نەورۆز دەدرێت