کەشوهەوایەکى هەوراوى - وێنە: ئاژانسەکانی کەشوهەوا
رەوشی كەشوهەوا
ئەمڕۆ كەمێك جەوەكەی گەرم دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەشی پێشبینیی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15.2.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانى شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە.
كەشناسی دەڵێت، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بە خێرایی 10-20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، ئاراستەكەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت .
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات پلەکانی گەرما 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، مەوداى بینینیش لە نێوان 8 – 9 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی