رووداوێکى هاتوچۆ لە واست دوو گیان لەدەستدان و بریندارێکى لێکەوتەوە
10 کەس بریندارن
لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا لە واست دوو ژن گیانیان لەدەستدا
وریا فەتاح
لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لە رێگاى بەستنەوەى پارێزگاى واست و بابل روویداوە، دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش بریندارن.
رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لە رێگاى نیوان بابل و واست لە رۆژئاواى واست روویداوە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە 964ـى عەرەبى وتووە، رووداوەکە بەهۆى خێرایى زۆرەوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلى هۆنداى ستارێکس و کرۆلایەک و کیا سپۆرتاجێک روویداوە.
روونیشى کردەوە، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان زیانى زۆرى پێگەیشتووە و ژمارەیەک سەرنشینى لە کەربەلاوە هەڵگرتبوو، بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسى دیکەش بریندار بون کە برینى چەند کەسێکیان سەختە.