بەچی بۆنەیەکەوە؟

سبەی بۆ بەشێک لە فەرمانبەر و چینەکانی کەرکوک پشوو دەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بە بڕیاری، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی “ناوەڕاستی مانگی شەعبان” دەوامی فەرمی لە کەرکوک رادەگیرێت و دەکرێ بە پشوو.

پسووەکە، سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و خوێندنگەکان لە کەرکوک دەگرێتەوە، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان.

پارێزگاری كەركوك رایگەیاندووە، کە پشووەکەی سبەینێ پێنجشەممە 13.2.2025، سەرجەم فەرمانگە و خوێندنگەکان دەگرێتەوە، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان.

لە بارەی دەوامی زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگەکان، پارێزگاری ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان سەرپشک کراون، لەوەی رۆژەکە بکەن بە پشوو یان نا، وە بەپێی پلان و پابەندییەکانی خۆیان دەتوانن بڕیار بدەن.

زمانەکانی تورکمانی و سریانی بۆ مۆری فەرمانگەکان لە کەر...

زمانەکانی تورکمانی و سریانی بۆ مۆری فەرمانگەکان لە کەرکوک زیاد کرا