دیمەنێک لە کارتی نیشتمانی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
پارەدانی ئەلیکترۆنی وەستاوە
کێشەیەک لە بەغداوە کاری فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی پەکخست
964+
ژووری هەواڵ
راوەستانی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەغدا، بووەتە هۆی پەکخستنی کاری فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە سلێمانی و بۆ ماوەیەک مامەڵەی هاوڵاتییان راییناکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نوێکردنەوەی سێرڤەری مەركەزی كارتی نیشتمانی لەلایەن رەگەزنامەی گشتی بەغدا، كاركردن بە سیستەمی پارە دانی ئەلكترۆنی لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی دواخرا.
ئەو هاوڵاتیانەی کە رۆژی 16.2.2025ـیان بۆ دیاریکرابوو سەردانی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی بکەن، دەبێت تاوەکو 3.2.2025 چاوەڕێبکەن تا سیستەمەکە دەکەوێتەوە کار.
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پێنجوێنیش راگەیەندراوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی کارکردن لە سێرڤەری مەرکەزی بەغداد سبەینێ پێنجشەممە ئیش و کارەکانی فەرمانگەکەمان رادەگیرێت، لەبەر ئەم هۆکارە تکایە سەردانمان مەکەن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ماوەتیش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری فەرمانگەکەمان دەکەین رۆژی پێنجشەممە 13.2.2025 هیچ مامەڵەیەک لە فەرمانگەکەمان ئەنجامنادرێت بەهۆی بونی کێشە لە سێرڤەری مەرکەزی بەغدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانمان نەکەن”.
بڕیار بوو، لەم چەند رۆژەدا، لە سلێمانی و هەڵەبجە پارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بکرێت بە “سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی”.