ساتی دابەشکردنی نەوت بەسەر کورتەباڵاکانی هەولێر. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
بەرمیلێک هەر کورتەباڵایەک
لە کەرکوکەوە نەوت گەیشتە کورتەباڵاکانی هەولێر
964+
ژووری هەواڵ
لە کەرکوکەوە نەوت نێردرا بۆ بەشێک لە خاوەن پێداویستییەکانی هەولێر و هەر کورتەباڵایەک بەرمیلێک نەوتیان پێدرا بە نرخی هەرزان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، غەسان وادی، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییهکانی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، بڕی 64 هەزار و 400 لیتر نەوتیان بەسەر 322 خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەولێر دابەش کردووە.
بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە 200 لیترە، بڕی 30 هەزار دینار لە هەر کورتەباڵایەک وەرگیراوە، غەسان وادی وای وت.
پارێزگای هەولێریش راگەیەندراوی لەسەر دابەشکردنی نەوتەکە هەیە و دەڵێت، نەوتەکە لە رێگەی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بە چوار قۆناغ دابەشکراوە.