دەتوانن کاتژمێر 9:00 بچن

سبەینێ پزیشکی کۆئەندامی هەناسە بۆ منداڵان لە نەخۆشخانە ئەڵمانییەکە دەبێ


ئەحمەد مستەفا

سبەینێ چوارشەممە 12.2.2025، لە نەخۆشخانە ئەڵمانییەکەی سلێمانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دادەنیشێ، ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە دەتوانن بچن.

لە نەخۆشخانەکە سبەینێ، دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و نەبەکام لەوێ دەبێ.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، لە بارەی پڕۆسە چارەسەرییەکانی نەخۆشخانە بە 964ی وت، هەموو ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە لە (کۆکەی درێژخایەن، خیزەی سنگ، لووت گیران و پرخە و هەوکردنی قەسەبات) دەبینێ و چارەسەریان بۆ دەنوسێ.

دایک و باوکی ئەو منداڵانەی، کە منداڵی تازە لە دایک بوو تاوەکو تەمەنی هەژدە ساڵییان هەیە، سبەینێ چوار شەممە لە کاتژمێر 9:00 بەیانیەوە دەەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بکەن.

دکتۆر پشدەر بڕیاری وایە، بە بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ منداڵەکان بکات، نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشخانەیەکی حکومییە و دەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی شۆڕش و بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی.