دیمه‌نێكی به‌شی له‌دایكبوونى منداڵ
رۆژانە 855 منداڵ پشكنینیان بۆ کراوه
له ئاكرێ له‌دایكبوونى منداڵ به نه‌شته‌رگه‌رى زیاتره له سروشتییه‌كه‌ى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى ئاكرێ ئاشكراى ده‌كات كه له قه‌زاكه‌یان له‌دایكبوونى مندڵان به نه‌شته‌رگه‌رى زیاتره له‌وه‌ى كه به سروشتى له‌دایك ده‌بن و ده‌شڵێت، له‌ماوه‌ى مانگێكدا زیاتر له 26 هه‌زار پشكنینان بۆ منداڵان ئه‌نجام داوه.
ئامارى مانگى رابردووى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوونى منداڵانى ئاكرێی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، 784 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كه له‌دایكبوونه، له‌ناویاندا 460 منداڵ له رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی و 324 منداڵیش به سروشتى له‌دایكبوونه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، پێشوازیان له دوو هه‌زار و 78 منداڵى نه‌خۆش كردووه و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كردوون، 32 دانه‌یان براونه‌ته چاودێری چڕ، 26 هه‌زار 510 پشكنینى جۆراوجۆریشیان بۆ منداڵان ئه‌نجام داوه.