هەواڵەکان
ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە لە موچەکەیان بڕا و مانگرتووانیش 13 رۆژیان تێپەڕاند
964+
ژووری هەواڵ
ژمارەیەک لە ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە دژی لێبڕینی موچەکانیان لەبەردەم بانکى خانەنشینى سلێمانی گردبوونەوە و بەرپرسانی بانکیش دەڵێن، بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.
مانگرتووان وا 13 رۆژ تێدەپەڕێنن، ئەمڕۆ دەوریان کەمێک چۆڵ بوو، بەڵام لەسەر قەرەوێڵەکانیان و بە کانولاکانی دەستیانەوە تەخت لێی راکشاون و دەڵێن، ورەیان بەرزە و سوورن لەسەر مانگرتن و داواکاراییەکانیان.
ئەمڕۆ لە دوکانیش گردبوونەوە کرا، بەڵام ئەمە بۆ موچە و معاش نەبوو، دانیشتووانی دوکان تەنیا لەبەر ئەوەی رۆژانە پینج کاتژمێر بێ کاربا دەبن، هاتنە سەر جادە و رێگای سەرەکیی دوکان بۆ سلێمانی و هەولێر و راپەڕینیان داخست.
لە خورماڵ پڕۆژەیەکی جیهانیی جێبەجێ دەکرێت، ناسنامەیەک جێبهێڵە و بێبەرامبەر پاسکیل لێبخوڕە و ئیشوکاری رۆژانەتی پێ رایی بکە.