رێگای دوکان بۆ سلێمانی و هەولێر و راپەڕینیان داخست

دانیشتووانی دوکان دژی لێبڕینی کارەبا بۆ پێنج کاتژمێری رۆژانە گردبوونەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دانیشتووانی قەزای دوكان رۆژانە چوار بۆ پێنج کاتژمێر کارەبای نیشتمانیان لێدەکوژێنرێتەوە، هەر لەبەر ئەوە گردبوونەوە و رێگای دوکان بۆ سلێمانی و هەولێر و راپەڕینیان داخست.

خۆپیشاندەران رێک لەسەر پردەكەی دوكان گردبوونەتەوە و رێگای پردەکەیان داخستووە کە رێگایەکی سەرەکییە بۆ سلێمانی و هەولێر و ئیدارەی راپەڕینیش.

چۆمان ئەسعەد بەشداربوویەکی گردبوونەوەکە بە 964ی وت، “بەهیچ جۆرێك كەمكردنەوەی كارەبای قەزای دوكان قبوڵ ناكەین، لەقەزاكەمان كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و دەبێت كارەباكەمان بۆ چاكبكەنەوە.”

باسی لەوەشکرد، رۆژانە چوار بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان لێدەبڕن، دوكان كارەبای مۆلیدەی نییە و بەبڕینی كارەبای نیشتمانی گرفتی زۆر بۆ دانیشتوانی قەزاكە دروست دەبێت.

چۆمان ئەسعەد داوایشی لە بەرپرسانی قەزای دوکان کرد، بەدەم داواكارییەكەیانەوە بچن و چارەسەری کێشەکەیان بكەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دانیشتووانی بنگرد هەفتەیەکە رێگایان داخستووە؛ خێمەیا...

دانیشتووانی بنگرد هەفتەیەکە رێگایان داخستووە؛ خێمەیان هەڵداوە و شەو و رۆژ چۆڵی ناکەن