"نەخۆشی دەرونی هەیە"

پێشمەرگەیەک لە ئاکرێ دوو رۆژە بێسەروشوێنە

964+

شۆڕش قادری

لە ئاکرێ پێشمەرگەیەک دوو رۆژە بێسەروشوێنە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.

عیماد حوسێن زێباری وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “گەنجێک بەناوی ریان مستەفا تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی کۆچین لە قەزای ئاکرێ لە دوێنێوە دیار نەماوە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن”.

“ئەو گەنجە پێشمەرگەیە و نەخۆشی دەرونی هەیە”، عیماد حوسێن وای وت.

وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ لەڕێی 964ـەوە داوای لە هاوڵاتیان کرد، هەر کەس سەرەداوێکی لەسەر ئەو گەنجە دەستکەوت، با پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 104 یان پۆلیسی ئاکرێـوە بکات.

هەر ئەمڕۆ گەنجێکی دیکەی قەزای ئاکرێ، دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی دۆزاریەوە و بە کەسوکاری شاد بووەوە.

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

مێرمنداڵە ونبووەکەی ئاکرێ دوای چوار رۆژ دۆزرایەوە

مێرمنداڵە ونبووەکەی ئاکرێ دوای چوار رۆژ دۆزرایەوە