پلەکانى گەرماش 31 پلە تێدەپەڕێنن

ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ و سبەینێ، باران نابارێت و پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە، لە عێراقیش تا 31 پلەى سیلیزى هەڵدەکشێت.

کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەى گەرماش یەک پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە .

سبەینێ هەینیش کەشەکە وەک ئەمڕۆ دەبێت و پلەکانى گەرماش دوو پلەى تر بەرز دەبنەوە.

لاى خۆیەوە دەستەى کەشناسى عێراق پێشبینى کردووە، کەش بەهارى بێت، بەڵام پلەکانى گەرما بەرز ببنەوە و تەنانەت لە بەسرە دەگاتە 31 پلەى سیلیزى.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینى:

هەولێر : 25 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى

سۆران : 24 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

کەش جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە 

کەش جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە