دواى نزیکەى یەک هەفتە
نرخى نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى نزیکەى هەفتەیەکە نرخى نەوت لە خوار 70 دۆلارە، ئەمڕۆ نرخەکەى گەیشتەوە 70 دۆلار و بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 86 سەنت دیاریکراوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 67 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و لە پێنج رۆژی رابردووشدا لە خوار 70 دۆلارەوە بوو.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.