چەند قاڵبێکی زێڕ لە بازاڕێکی هیندستان. وێنە: Reuters
هەر مسقاڵێک 5 هەزارى چووەسەر
نرخى زێڕ بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى هەفتەیەک بوو نرخى زێڕ رووى لە دابەزین بوو و لە ئاستێکدا جێگیر بوو، ئەمڕۆ بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و هەر مسقاڵێک لانیکەم 5 هەزار دینارى هاتەسەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2935 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەى 30 دۆلار بەرز بووەتەوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 706 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 647 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 618 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 530 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە