ساتی پاککردنەوەی چەمی چەقان. فۆتۆ: شارەوانی سەیدسادق
شارەوانی داواکاری هەیە
چەمی چەقان لە زبڵ و خاشاک پاککرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
شارەوانی سەیدسادق و ژینگەپارێزانی کۆمپانیایەک، تەواوی چەمی چەقانیان لە خۆڵ و خاشاک پاککردەوە، داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت چیتر نەبن بەهۆکاری پیسبوونی ناو چەمەکە و خۆڵ و خاشاک فڕێنەدەنە ناوی.
سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق رایگەیاند، لەدوای هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوەی چەمی چەقان، هەموو ئەو زبڵ و خاشاکەی کە لەناو چەمەکە کۆببووەوە هەڵگیرایەوە و بە شۆفڵ و حەفارە و بارهەڵگر فڕێدرا.
“داوا لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین چیتر نەبن بەهۆکاری پیسبوونی ناو چەمی چەقان و خۆڵ و خاشاک فڕێنەدەنە ناوی بۆئەوەی ژینگەو سیمای جوانی شارەکەمان پیس نەبێت”، شارەوانی سەیدسادق وا دەڵێت.
ساڵی رابردوو، پارێزەرێک لەسەر ئەرکی خۆی شەش کامێرای چاودێری بۆ شارەوانی سەیدسادق دابینکرد، ئەوانیش بۆ چاودێری ژینگەی دوو پردی قەزاکە خستیانە کار.
لە سەیدسادق چەمی چەقان بووەتە مۆڵگەی زبڵ و خاشاك و دیمەنی شارەكەی ناشیرین كردووە، سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت، بەردەوام خاوێن دەكرێتەوە، بەڵام خەڵك هەر زبڵی تێدەكەن.