قسەی وتەبێژە

موچەی فەرمانبەرانی عێراق 90 ترلیۆن دیناری لە بودجە بردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

لەلای حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵی 2025، موچه‌ و سه‌رجه‌م ته‌رخانكردنی بودجه‌ی به‌كاربردن مسۆگه‌ر كراوه‌، لە ساڵی رابردووش تەنیا 12 ترلیۆن دیناری لە بودجه‌ی گشتی بۆ ماوه‌ته‌وه‌.

هەروەها، زۆرترینی بڕی خەرجکردن لە ساڵی 2024 بۆ موچە بووە، کە 90 ترلیۆن دینار بووە.

باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لە بەغدا بە ژمارەیەک میدیای عێراقی وتووە، ساڵی رابردوو  212 ترلیۆن دینار بودجەی گشتی بووە، له‌و بڕه‌ 156 ترلیۆن دینار خه‌رجكراوه‌، 90 تریلیۆن دینار له‌ بودجه‌ بۆ موچه‌، 40 ترلیۆن بۆ بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و 27 ترلیۆن دیناریش بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بووە.

ساڵی رابردوو، تەنیا 12 ترلیۆن دینار له‌ بودجه‌ گشتی ماوەتەوە، کە هی وه‌به‌رهێنانە، به‌ پشتبه‌ستن به‌ نرخی نه‌وت له‌ 70 بۆ 73 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك کە دیاری کرابوو. بۆ موچەی ساڵی 2025، وتەبێژەکەی حکومەت وتی، پارە بۆ موچه‌ی فەرمانبەران و بودجه‌ی به‌كاربردن مسۆگەر کراوە.

"حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر بکات"