دیمەنی سووتانی بەشێک لە ماڵەکەی سۆران.وێنە. بەرگری شارستانی سۆران
قەزای ناوەندی سۆران
دوو منداڵ ئاگریان لە ماڵێک بەردا
توانا نەقی
لە قەزای ناوەندی سۆران بەهۆی یاریکردنی دوو منداڵەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت لە ماوەی 25 خولەکدا کۆنترۆڵیان کردووە و زیانی گیانی نەبووە.
ئاگرەکە بەهۆی یاری منداڵانەوە بووە و لە لە ماڵێکی گوندی باپشتیان لە سنووری سۆران کەوتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، دوو منداڵای نەبەکام یارییان بە چەرخ کردووە و ئاگریان ناوەتەوە دەستبەجێ منداڵەکان رایان کردووتەوە دەرەوە و بەشێکی ماڵەکە سووتاوە.
وتیشی، تیمەکانیان کاتژمێر 2:00 گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو بە 25 خولەک کۆنترۆڵیان کردووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.