پاشماوەی خواردنە کە دەخرێتە نێو سەللەی خۆڵەوە - وێنە: پێگەی گوگڵ
پسپۆڕێک پۆلێنی کردووە
باشترین و خراپترین خواردنی پارشێو؛ شلە و برنج کەڵکی نیە
964+
ئەحمەد مستەفا
پارشێو لە ره‌مه‌زاندا کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر دۆخی کەسانی بەڕۆژوو، کاتێکدا 13 کاتژمێر و زیاتر بەڕۆژوو دەبن، بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستییەكی باشیان هه‌بێت، له هه‌مان كات دا جۆری خواردنیش گرنگە.
دکتۆر كامه‌ران ژاژڵه‌یی، پسپۆری زانستی خۆراك و ناوێکی دیارە لە هەرێمی کوردستان، ئەو باشترین و خراپترین ئه‌و خورادنانه ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژووانان له ژه‌می پارشێو جێبه‌جێی بكه‌ن:
باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ پارشێو:
یه‌كه‌م: یه‌كێك له‌م خۆراكانه: یه‌ك قاپ ماست یان هێلكه‌ی كوڵاو یان په‌نیر یان نیسكێنه یان گوێز و هه‌نگوین یان یه‌ك قاپ ماست نۆكاو یان یه‌ك قاپ ماست لۆبیای كوڵاو.
دووه‌م: نانی تیری یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره) + دوو بۆ سێ ده‌نك زه‌یتون.
سێیه‌م: میوه‌یه‌ك یان سه‌وزه‌یه‌ك (شوتی، كاڵه‌ك، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه رێواس و شلیك).
چواره‌م: یه‌ك بۆ دوو په‌رداخ ئاو.
پێنجه‌م: چا باشتره نه‌خورێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ك پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
شه‌شه‌م: پێویسته تا 30 خولەک پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌كه‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ پارشێو:
یه‌كه‌م: برنج و شله.
دووه‌م: خواردنی سوركراوه.
سێیه‌م: شیرینی و چه‌وری.
چواره‌م: فاست فود.
پێنجه‌م: شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازییه‌كان.
شه‌شه‌م: خۆراكی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێركراو.
