"سەلامەتە و باری تەندروستی جێگیرە"

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

شۆڕش قادری

گەنجەکەی ئاکرێ دوای پێنج رۆژ لە بێسەروشوێبوونی دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت، سەلامەتە و باری تەندروستی جێگیرە.

ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025 پۆلیسى ئاکرێ بڵاویکردەوە، گەنجێکى دانیشتووى قەزاکە بە ناوى مەحمود حاجى ماوەى پێنج رۆژە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و لەو کاتەوە بێ سۆراغە.

کەمێک لەمەوبەر عیماد حوسێن زێباری وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە و هێزەکانمان گەنجەکە دۆزراوەتە و بە کەسوکاری شادبووەتەوە”.

سەبارەت بەهۆکاری ونبوونی ئەو گەنجە عیماد حوسێن، وتی، “ئەو گەنجە باری دەروونی تەواو نییە و پێشترێش چەند جارێک لەماڵ چووەتەدەر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە هەر لەناو قەزای ئاکرێ دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و سەلامەتە.