“دەست بەرداری ئەو خاکە مەبن”

بە گۆرانی و شیعر و موزیک کەرکوک ئاوەدان دەکەنەوە

964+

کاروان ساڵحی- کەرکوک

چەند هونەرمەندێکی سلێمانی بە گۆرانی و موزیک کەرکوک ئاوەدان دەکەنەوە، هەڵۆش بە یادی شێرکۆ بێکەسی باوکی شیعریان بۆ دەخوێنێتەوە.

ئەمرۆ هونەر حەمە جەزا و ئەحمەد خەلیل و پەیوەند جاف لە هۆڵی رۆشنبیری کەرکوک کۆنسێرتێکی گەورەیان سازکرد، بۆ مایکی 964 هونەر حەمەجەزا وتی، هیوادارم دەست بەرداری ئەم خاکە نەبن، هاتووین کەمێک لە خەم و خەفەتی نیشتمان دوورکەوینەوە و یادی هونەر بکەینەوە”

هاوکات هەڵۆ شێرکۆ بێکەس بە چەند پارچە شیعرێکی باوکی بەشداری کۆنسێرتەکەی کرد و هیواشی خواست ئەم جۆرە چالاکیانە لەو شارە بەردەوام بێت.

پێداچوونەوەی :پەری ساڵح