"بەهاوکاری دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان"
دژەتیرۆری یەکێتی: ژمارەیەک تی*رۆریست لە کەرکوک دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
دژەتیرۆری یەکێتی رایگەیاند، ژمارەیەک “تی*رۆریست”یان لە سنوری کەرکوک دەستگیر کردووە کە رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی لۆجستی بۆ شانە نوستوو و چالاکەکانی داعش.
دژەتیرۆری یەکێتی (CTG) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەکانی هاوپەیمانان، توانرا ژمارەیەک تی*رۆریستی داواکراو دەستگیر بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پێشتر شەڕکەر بوون لە دیوانی جوندی رێکخراوی تی*رۆریستی داع*ش و دوای رووخانی ئەوەی ناودەبرا بە دەوڵەتی ئیسلامی، لە ناوچەکانی دەورووبەری کەرکوک خۆیان حەشارداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوان رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نوستوو و چالاکەکانی داعش لە سنوری کەرکوک.
دژەتیرۆری یەکێتی راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان رادەستی دادگای تایبەتمەند کراون بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.