"964 تیمی پشتیوانییە لە ئێمە"
مانگرتوان و تیمی پشتیوانی سوپاسی 964 دەکەن و گوڵیان پێ دەبەخشن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ 12 رۆژە مانگرتووان لەناو خێمەکەیان مانیان گرتووە، هەر ئەمڕۆ سیانیان تەندروستیان بە تەواوی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون مانگرتووەکانی دیکەش ورەیان بەرزە.
لە کاتی دواندنی یەکێک لە مانگرتووەکان تیمی پشتیوانی مانگرتووان چەپکە گوڵی رێز و وەفایان بەخشییە 964 و وتیان ئێوە شایستەی ئەو گوڵەن.
مانگرتووەکەش وتی، ئێمە بە ئێوە دەڵێین تیمی پشتیوانی 964 لە مانگرتووان چونکە بەبەردەوام لەگەڵمان بوون و شایستەی زۆر زیاترن لە گوڵ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی