"لەسەر بەرهەمی ناوخۆ ناونیشان و مۆڵەت دابنێن"

لە سۆران 10 رێنمایی بۆ “کۆ فرۆشەکان” دانرا و وادەش دیاری کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی سۆران، 10 رێنمایی بۆ “کۆ” فرۆشەکانی ناوبازاڕ دەرکرد و داوای لێدەکات تا 20.2.2025 سەرجەمی ئەو خاڵانە جێبەجێ بکەن، ئەگەرنا دەست بەسەر کەلوپەلەکان دەگیرێ و لێپێچینەوە دەکەن.

رێنماییەکان بەبڕیاری ئەوان، بۆ رێکخستنەوەی بازاڕە، کە ئەمانەن:

– فرۆشتنی هەر خواردەمەنییەک کە زمانی فارسی و تورکی لەسەر بێت، پێچەوانە یاسایە و دەبێت زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر بێت.
– فرۆشتنی خواردەمەنی کە بەرواری لەسەر نربێت رێگەپێدراو نیە.
– هەر کەلوپەلێک بەروارەکەی بە ئاسانی کاڵ بکرێتەوە رێگەپێدراو نیە.
– بەرهەمی ناوخۆ دەبێت، ناونیشان، مۆڵەتی تەندروستی، بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر بێت.
– هەر خواردەمەنییەک لە کیسە بکرێت دەبێت ناونیشانی لەسەربێت.
– نابێت هیچ کەلوپەلێک دوو بەرواری لەسەر بێت.
– فرۆشتنی یارییە ئاگرینییەکان بە هەمووشێوەیەک قەدەغەیە.
– خوارد و خواردنەوەکانی (جپس و ئاو، بیبسی و شەربەت) نابێت تیشکی رۆژ لێیان بدات.
– ناو کۆگاکان مەرجەکانی بەرگری شارستانی تێدا جێبەجێ کرابێت.
– فێنککەرە و ساحیبە لە کۆگاکاندا بوونی هەبێت.

رێنماییەکانی چاودێری بازاڕی سۆران؛

+964صورة من منصة (شبكة):