
دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان
لە سبەیەوە بانکی ناوەندی دۆلار بە 130 هەزار دینار دەخاتە بازاڕ
+964
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی بڕیاریدا لە سبەی چوارشەممە 8ـی شوبات، بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دەچێتە جێبەجێ کردنەوە.
بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی بێت ئەوا هەر 100 دۆلارێکی ئەمەریکی بە 130 هەزار دینار لە مەزادی دراو دەخرێتەڕوو، هەروەها بە 131 هەزار دینار بە بانکەکان دەفرۆشێت، ئەوانیش دەتوانن بە 132 هەزار دینار بە خەڵکی بفرۆشنەوە.
بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوەکەیدا کە کۆپییەکی دەست تۆڕی964 کەوتووە دەڵێ: ئامانج لەو بڕیارە بە گژداچوونەوەی بەزربوونەوەی نرخی شتومەک و کاڵاکانە کە بەهۆی هەڵکشانی بەهای دۆلار نرخی ئەوانیش گران ببوو.