دیمەنی ئەو جادوانەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ئاریشتگاکە.وێنە.قایمقامیەتی سلێمانی
سلێمانی
ئارایشتگایەک کە سحر و جادوی تیادا کراوە داخرا
964+
توانا نەقی
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادو تیایدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ئارایشتگایەکیان داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادو له شوێنه‌كه‌یدا، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، ئاریشتگای “شنه بیوتی” له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داخرا.
دەشڵێت، بۆ رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌شی به رێكاره یاساییه‌كان، دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هۆشداری تووند به خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات، هه‌ر شوێنێك كاری سیحر و جادوی تیادا ئه‌نجام بدرێت، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.