دژی پەلاماردانی پارێزەرێک لە هەولێر

پارێزەرانی دادگای بەرایی پشدەر گردبوونە

محەمەد عەلی – پشدەر

پارێزەرانی دادگای بەرایی پشدەر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی دەستدرێژیکردنە سەر پارێزەرێک لە هەولێر.

پارێزەرەکان بۆ مایکی 964 دەڵێن، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن کە بەرامبەر بە پارێزەرێک لە هەولێر کراوە و لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە لێی دراوە.

دەشڵێن، شکۆی پارێزەر شکاوە و دەبێت رێزیان لێبگیرێت بۆ ئەوەی خەڵک متمانەی زیاتری بە دادگاکان هەبێت.

داواکارن رێکاری تووند بگیرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەمکارەیان ئەنجامداوە و بە سزایی یاسایی خۆیان بگەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی