فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى ئەى جێت
هەفتانە سێ گەشتی دەبێ
فڕۆکەی ئەی جێت ئەمڕۆ هاتەوە ئاسمانی سلێمانی
ئەحمەد مستەفا
هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێکردەوە و ئەمڕۆ هەینی، له فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی – یەوە گەشتی بۆ ئیستنەبوڵ دەبێ.
فڕۆکەخاکە دەڵێ، ئەمڕۆ 3.7.2026 هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان ئەستەنبوڵ – سلێمانی – ئەستەنبوڵ دەست پێکردەوە.
بەپێی خشتەی گەشتەکانیان لە ئێستادا هەفتانە سێ گەشت ئەنجام ئەدەن، لەم دواییانەدا، ئەم هێڵە ئاسمانییە گرنگییەکی زۆری بە بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان داوە.
حکومەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتە ڕاستەوخۆکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داخست، لەو کاتەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا نەهاتوونەتە سلێمانی.