لەحیمکاری دەکەن

پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز تا ئێوارە بە داخراوی دەمێنێتەوە

ئەحمەد مستەفا

رێگاوبانی و چاککردنەوەی پێنجوێن، ئاگادارییەکی بۆ گشت شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، تائێوارە کاری لەحیمکاری لە پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز ئەنجام دەدرێ هەوڵبدەن لەو ماوەیەدا رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.

ئەو رێگەیە ناڵپارێز بە پێنجوێنەوە دەبەستێتەوە، هەر ئەوەندە نا رێگە بازرگانی و هاتوچۆیەکی سەرەکییە لە سلێمانییەوە بۆ دەروازەکانی باشماخ و سەیران بەن لە پێنجوێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ داخستنی پردەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی، گۆڕینی چەند پلێتێک، و ئەنجامدانی کاری لەحیمکاری، تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانە.

داوای کردووە وەک تکا بۆ سەلامەتی خۆتان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، لەبارەی کاتی کردنەوەی پردەکە نوسیوویانە، کارەکان تا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییان دێت و پردەکە دەکرێتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):